نێردراوی 964 لە ئەمریکا وەڵام دەداتەوە
بۆچی کۆبووونەوەکەی ئەمڕۆی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەنەچوو؟
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر وڵاتی سویسڕا بوون، کە کۆبوونەوەکەی هەردوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی لێ بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەوە رووی نەدا و تاوەکو ئێستاش هۆکاری راستەقینەی دواخستنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی بەدواداچوونەکەنی توانا نەقی نێردراوی 964 لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا، هێشتا رێکەوتنی ئەمریکا و ئێران هەڵنەوەشاوەتەوە و وەزارەتی دەرەوەی سویسڕاش وەکو هەمیشە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ بەڕیوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە وڵاتەکەی.