"هونەری ماملێ عەزەمەتە"
عەزیز شاروخ لە هەولێر خەڵاتکرا
964+
دەشتی عارف – هەولێر
هونەرمەند عەزیز شاروخ لە تەمەنی 87 ساڵیدا لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
لەبارەی خەڵاتەکەوە عەزیز شاروخ بۆ مایکی 964 وتی، بۆ من جێگای شانازیە و هەولێریش لەهەموو روویەکەوە پێشڕەوتی کردووە، هاوکات لەبارەی ئەو تۆمارگا تایبەتەکەی لە ماڵەکەیدا هەیەتی و ئەرشیفکردنی گۆرانی هونەرمەندان دەڵێت، پڕە لە نەواری قەدیم و وێنەی کۆنی هونەری.
عەزیز شارۆخ ساڵی 1938 لە مەهاباد لە دایکبووه، خاوەنی نزیکەی 40 ئەلبومە و خۆی بەشێکی گۆرانیەکانی نوسیوە
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح