کەلار
بەنزین نیە و لە ئێستاوە سەرەیانگرتووە بۆ سبەینێ
964+
میلاد جەلال – کەلار
ھاوڵاتیان لە کەلار ئۆتۆمبێلەکانیان هەرلە ئێستاوە بۆ سبەینێ لەسەرەی بەنزینی 750 دیناری بەجێھێشتووە و خۆیان رۆشتوونەتەوە ماڵەوە، بەشێکیشیان تایە و بلۆکیان لەسەرە داناوە.
ئەمڕۆ بەنزینی 750 دیناری لەکەلار دابەشنەکراوە، دیاریش نییە سبەی دابەشدەکرێت یان نا، بەڵام ھاوڵاتیان سەرەیانگرتووە.
پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ سەرپەرشتیاری بەنزینخانەکە کردووە وتویەتی، “نازانین سبەینێ بەنزینمان بۆدێت یان نا، بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە لە دوێنێ شەممەوە لەسەرە دانراون”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی