رێبین جەمال لە باکستەیجی 964 وادەڵێت

“پرسیارەکان زۆر ناخۆش بوون”

ژووری هەواڵ

ئەوەی لە دەرێ باسیکرد لە ژوورەوە رێبین جەمال باسی ناکات و چیرۆکەکەی لەگەڵ ئەردەڵان بەکر بۆ باکستەیجی 964 دەگێڕێتەوە
ساڵی 1994 هونەرمەند رێبین جەمال رۆژێک بەدەم خەیاڵەوە هەستەکانی دەگەنە ترۆپک و لەم ساتە ئاوازێک لەدایک دەبێت و ناوی لێدەنێت یادی تۆ، قەرارە ئەردەڵان بەکر ئەو گۆرانیە تۆماربکات بەڵام دەبێتە نسیبی گۆران ساڵح، وردەکاریەکەی لە باکستەیج باس دەکات.

هاوکات رێبین جەمال باس لە هاورێیەتی نێوان خۆی و عەدنان کەریم دەکات و خۆی بە قەرزاری دەزانێت، دەشڵێت منداڵێکی هاروهاج و تەمبەڵ بووم، پێچەوانەی ئەم رێبینەی ئێستا لەسەرخۆ و ئارام.