گالاکسی S24 ئەڵترا لە پلەی نۆیەمە

پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2024 ئاشکرابوون؛ ئایفۆن 15 لە پلەی یەکەمدایە

964+

مستەفا نەهرۆ

2024 ساڵێکی دڵخۆشکەر بوو بۆ ئەپڵ؛ چونکە ئایفۆن 15 توانی نازناوی پڕفرۆشترین مۆبایلی ئەوساڵە بەدەستبهێنێت و گالاکسی S24 ئەڵتراش بە پلەی نۆیەم هات

بەپێی دوایین خەمڵاندنی فرۆشتن کە کۆمپانیای Canalys بڵاویکردووەتەوە، ئەپڵ لە ساڵی 2024ـدا حەوت مۆبایلی لە 10 پڕفرۆشترینەکانن؛ ئایفۆن 15 لە پلەی یەکەم وەک بەناوبانگترین ئامێر پشاندرا و لە دوای ئەویش ئایفۆن 15 و 16ـی پڕۆ ماکس بە پلەی دووەم و سێیەم دێت.

لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2024

لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2024

ئەو خشتەیەی کۆمپانیای Canalys لەسەر بنەمای خەمڵاندنی فرۆشی کۆمپانیاکانی مۆبایل دانراوە و سامسۆنگ بە مۆبایلی گالاکسی A15 بە پلەی چوارەم توانی بچێتە ناو پێنج پڕۆفرۆشترین مۆبایلەکان و لە دوای ئەو مۆدێلەکانی ئایفۆن 16 – 15ی پڕۆ و ئایفۆن 16 ئاسایی دێت؛ گالاکسی S24 ئەڵتراش لە پلەی نۆیەمە

دوا پلەی لە 10 باشترینەکاندا بەخشرایە ئایفۆن 13، کە بەرهەمی ئەپڵەو لە سێ ساڵ لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە

داهاتووی بازاڕی مۆبایل لە ساڵی 2025

شارەزایان پێشبینی دەکەن کە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە ساڵی 2025ـدا بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن و گرنگی زیاتر بە زیرەکی دەستکرد و ئامێرەکانی 5G دەدرێت، هەروەها پێشبینیش دەکرێت مۆدێلە ئاستبەرزەکانی وەک ئایفۆن 16 پرۆ ماکس و گالاکسی ئێس 25 ئەلترا کە تایبەتمەندیی زیرەکی دەستکردییان هەیە، رکابەرییەکی توندتر پێشکەش بکەن.

بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بازاڕی مۆبایل لە ساڵی 2024، پێدەچێت خواست لەسەر نوێگەرییەکان بە تایبەتی لە مۆدێلە ئاستبەرزەکاندا، بە بەرزی بمێنێتەوە، براندەکانی مۆبایل سەرنجیان لەسەر باشترکردنی کامێرا و زیرەکی دەستکرد و تەمەنی پاتری مۆبایلەکان دەبێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەران رابکێشن.

بە دیلیڤەری داوای پێنج ئایفۆنی کرد بەڵام فێڵی لێکرا و ک...

بە دیلیڤەری داوای پێنج ئایفۆنی کرد بەڵام فێڵی لێکرا و کلێنسی بۆ چوو