دیمهنێكى سه‌نته‌رى قه‌زاى سیده‌كان... وێنه: پشتیوان گه‌ردى.
نه‌خۆشكه‌وتنى مامۆستایه‌ك بیرۆكه‌كه‌ى دروستكردووه
پێشنیار كراوه له 132 گوندى سیده‌كان سندوقی كۆكردنه‌وه‌ى یارمەتى دابندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گونده‌كانى سنوورى قه‌زاى سیده‌كان پێشنیاركراوه، له هه‌ر گوندێك سندوقێكی كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى دابندرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكی كتوپڕ بۆ هاوڵاتیان بێته پێشه‌وه له‌و سندوقانه كۆمه‌ك و هاوكارى بكرێن، ئه‌وه‌ى پێشنیاره‌كه‌شی كردووه ده‌ڵێت “بیرۆكه‌كه له نه‌خۆشكه‌وتنى مامۆستاى قوتابخانه‌یه‌ك دروستبووه”.
مامۆستا مه‌لا كه‌ریم حاجى حه‌مه‌د برادۆستى، خاوه‌نى پێشنیاره‌كه‌یه، داواى كردووه ئەنجومەنی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ حاڵەتە نەخوازراوەکان دروست بکرێت و له هه‌موو گونده‌كانیشی سندوقى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى دابندرێت.
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى به پێویست زاندراون له‌و سندوقانه كۆمه‌ك بكرێن، بریتین له نەخۆشكه‌وتنى هاوڵاتیان، صوڵح و مه‌سره‌تكرن و هەر کارێکی خێرخوازی بۆ خێزانه ده‌ستكورت و هه‌ژاره‌كان.
مامۆستا مه‌لاکه‌ریم، به 964ـى وت، نه‌خۆشكه‌وتنى مامۆستاى قوتابخانه‌یه‌ك كه پێویستى بۆ گۆڕینى جگه‌ر هه‌یه ئه‌و پێشنیباره‌ى بۆ دروستكردوون و چونكه چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ى به‌ته‌نیا به خێزانه‌كه‌ى ناكرێت و پێویستى به هاوكارى و كۆمه‌كى گشتییه.
وتیشی “ته‌نیا تێچووى گۆڕینى جگه‌رى ئه‌م مامۆستایه نزیكه‌ى 80 هه‌زار دۆلارى پێویسته، ئه‌م خه‌رجییه زۆره‌ش به خێزانه‌كه‌ى ناكرێت، چونكه له وڵاتى ئێرانیش ئه‌م كاره‌ى بۆ ده‌كرێت”.
پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌م مامۆستا ئایینییه، ته‌نیا بۆ ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى سیده‌كان نییه به‌ڵكو بۆ 132 گوندى ئاوه‌دانه، ده‌شڵێت “لیژنه‌یەكی باڵا له سه‌نته‌رى قه‌زا سه‌رپه‌رشتى سندوقه‌كان بكات و له گونده‌كانیش مامۆستایانى ئایینى”.
به قسه‌ى ئه‌م مامۆستایه، له‌كاتى پێویستبوون خێزانه‌كان تووشی شه‌رم و ئیحراجی ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر داواى یارمه‌تى له خه‌ڵك بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م سندوقانه چاره‌سه‌رى ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆ ئه‌و خێزانانه ده‌كات كه پێویستیان به هاوكارى ده‌بێت.