یەکێکیان گیانى لەدەست دا

کۆنکرێت داڕما و دوو کرێکار کەوتنە ژێرەوە

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

بەهۆى رووخانى کۆنکرێتى هۆڵێکى تەواو نەکراو لە گومرگى سێجێ لە سنوورى سێمێڵ، کرێکارێک گیانى لەدەست دا و یەکێکى دیکەش بریندارە.

رووداوەکە کاتژمێر 5:45 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ روویداوە

هەیسەم بەربهارى، وتەبێژى بنکەى تەندروستى 122 لە پارێزگاى دهۆک بە 964ـى وت،”بەهۆى رووخانى 10 کۆنکرێت لە هۆڵێکى تەواونەکراوى گومرگى سێجێ لە قەزاى سێمێڵ، دوو کرێکار کەوتنە ژێرەوە”.

ئاشکراشى کرد، یەکێک لەو کرێکارانە کە تەمەنى 30 ساڵە گیانى لەدەستداوە و کرێکارەکەى دیکەش کە تەمەنى 20 ساڵە، سەر و قاچى شکاوە و بریندارە.

بە وتەى هەیسەم بەربهارى، لە ئێستادا سەرقاڵى دەرهێنانى تەرمەکەن و بریندارەکەش رەوانەى فریاکەوتنى ئازادى کراوە و لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە.

گومرگى سێجێ دەکەوێتە نێوان سنوورى قەزاى سێمێل و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێکارێکى گرنگ بۆ پاراستنى کرێکاران دەگیرێتەبەر

رێکارێکى گرنگ بۆ پاراستنى کرێکاران دەگیرێتەبەر