جەلیل زەنگەنە بۆ پشتیوانی خۆپیشاندەران
“حکومەتی خۆمان وامان لێدەکات ئەی بێگانە چیمان لێدەکات”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند جەلیل زەنگە بۆ پشتیوانی خۆپیشاندەران گەیشتە خێوەتی بناری گۆیژە و دەشڵێت، ئافەرین بەم زستان و بەفر و ناخۆشیە وازتان لە جوانی ژیانی خۆتان هێناوە، میللەت خوانەکات غەزەب لە یەکێ بگرێت دەیسڕێتەوە.
ماوەی شەش رۆژە 12 مامۆستا و فەرمانبەر مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە و تا بێت دۆخیان خراپتر دەبێت و ئەم بەیانیەش دووانیان رەوانەی نەخۆشخانە کران و گەرێندرانەوە، جەلیل زەنگەنە لەناو مانگرتووان بۆ مایکی 964 وتی، ئەمە حکومەتی خۆمانە وامان لێدەکات دەبێت بێگانە چیمان لێبکات، بەڕاستی ئافەرم وازیان لە خۆشی خۆیان هێناوە، جار و دوان نیە و میللەت خوانەکات غەزەب لە یەکێ بگرێت”.
جەلیل زەنگەنە دەرهێنەری درامای گەردەلولە کە باس لە سەردەمی بەعس و ژیانی کورد و راپەرین دەکات.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح