ئەم دوو رۆژەش بەتەمای باران مەبن

کەشەکە تەواو بەهارییە و هیچ لە زستان ناچێ

شۆڕش قادری

کەشەکە تەواو بەهارییە و هیچ لە زستان ناچێ، ئەم دوو رۆژەش بەتەمای بەفر و باران مەبن، تەنها سبەی کەمێک پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2.2.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى  و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بۆ سبەی دووشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی