نزیکەی دوو هەفتەیە مام ئازاد بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نییە
گەڕان بەدوایدا بەردەوامە
بێسەروشوێنبوونی مام ئازاد لە دوو هەفتە نزیک دەبێتەوە
شۆڕش قادری
نزیکەی دوو هەفتەیە مام ئازاد بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نییە، هەوڵەکانی کەسوکاری و تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆرانیش لە گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
رۆژى 22.1.2025، ئازاد مەرعان موسا کە هاوڵاتییەکى تەمەن سەروو 50 ساڵى بەستۆرەیە، لە ماڵ دەرچووە و بەرەو سۆران و گەلی عەلی بەگ رۆیشتووە، تائێستا نەگەڕاوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2.2.2025 کاروان میراودەلی بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “کەیسەکەمان بەلاوە گرنگە و بەردەوام بە 12 تیم سەرقاڵی گەڕانین لە هەموو ناوچەکانی ئیدارەی سۆران”.
هەموو تەکنیکێکمان بەکارهێناوە و بە درۆن و کامێرای حەراری و دووربین هەموو ناوچەکە گەڕاوین
“هەموو تەکنیکێکمان بەکارهێناوە و بە درۆن و کامێرای حەراری و دووربین هەموو ناوچەکە گەڕاوین، بەڵام هیچ سەرەداوێکمان دەست نەکەوتووە”، کاروان میراودەلی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا چەند رۆژێکی تر بەو شێوەیە بەردەوام دەبن و لە قۆناغی کۆتاییدا بە سەگی پۆلیسی، دەم رووبارەکان دەپشکنن.
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران وتیشی، هێزەکانی پاسەوانی سنوورمان لەو کەیسە ئاگادار کردووتەوە و تا 18 بۆ 20 رۆژی تر لەگەڵ کەسوکارەکەی بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای مام ئازادـدا.
كهسوكارى مام ئازاد ئهم ژماره مۆبایلانهیان بڵاوكردووهتهوه كه له ههر شوێنێك كهسهكهیان بینرا، پهیوهندیان پێوه بكرێت و ئاگادار بکرێنەوە:
07504647894
07507912577