دیمه‌نێكی گوندى ده‌شتێو له وه‌رزى زستاندا... وێنه: نەژاد ئه‌حمه‌د
"ده‌شتێو" سێ ناوى لێندراوه
له دژى گۆڕینى ناوى گوندێكى پشده‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، هاوڵاتیان سێ ناویان بۆ گونده‌كه‌یان زیاد كردووه له‌كاتێكدا یه‌ك ناوى هه‌یه ئه‌ویش گوندى ده‌شتێوه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر گۆڕینى ناوه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت “نابێت هاوڵاتیان له‌خۆیانه‌وه ناوی جیاواز دروستبكه‌ن”.
ده‌شتێو وه‌كو گوند، له‌مێژ نییه دروستكراوه، له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه ئاوه‌دانى كردووەتەوە كه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانى ئه‌م گونده به‌كارى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بوونه.
عەلی قادر، خاوەنی ماڵی کەلەپورییه له پشدەر و وه‌كو چالاكوانێكیش دژى گۆڕینى ناوى ئه‌م گونده وه‌ستاوه‌ته‌وه و روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌كی ماڵپه‌رى وێكیپێدیا و گۆگڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند ناوێك بۆ ئه‌م گونده زیادكراوه.
عه‌لى قادر بە 964+ی راگەیاند، ناوی گوندی دەشتێو ناوێکی رەسەنی کوردیه ناکرێت ئەوەی هات بەحەزی خۆی ناو بگۆڕێت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه، گوندى ده‌شتێو، سەروو و ناوەڕاست و خواروى بۆ زیادكراوه له‌كاتێكدا ته‌نیا 13 ماڵى لێده‌ژیت.
عه‌لى ده‌ڵێت “له‌رووى یاساییه‌وه ناوه‌كه هه‌روه‌كو خۆیه‌تى به‌ڵام له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت كه به خواستى خه‌ڵكه‌كه بووه ناوه‌كانى بۆ زیاد كراون”.
هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خانووی له‌شوێنێكی ئه‌م گونده دروستكردبێت ناوێكی بۆ زیاد كردووه و ده‌شڵێت “له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى گونده‌كه قسه‌مان كردووه و ئه‌وانیش هاوڕامان بوون كه نابێت گونده‌كه له یه‌ك ناو زیاترى هه‌بێت ئه‌ویش به‌ته‌نیا (ده‌شتێو)ـه”.
گونده‌كه له سنوورى ناحیه‌ى ئیسێوه‌ى فه‌زاى پشده‌ره و 17 كیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندى قه‌ڵادزێوه دووره.