
لیستی مووچە
سۆراغ؛ دابەشکردنی مووچە نەوەستاوە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕى964، سه‌ڕه‌راى بوونى سێ رۆژ پشووى فه‌رمى له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه نه‌وه‌ستاوه و ئه‌مڕۆ دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به تۆڕى 964 ى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ـى شوباتى 2023 مووچه‌ى مانگى یه‌كى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وه‌رگیراوه و ئێستاش خه‌ریكى دابه‌شكردنى مووچه‌ن.
رۆژی 6ی شوباتی 2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2023 کرا و یه‌كه‌مین وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستى بوو وه‌ریگرت، حکومەتیش لە راگەیێندراوێكیدا سه‌ره‌ڕاى بڕیاردانى 3 رۆژ پشووى فه‌رمى له هه‌رێم، به‌ڵام وتى “پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.”
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڵاویكردووەته‌وه، سبه‌ى چوارشه‌ممه 8ـى شوباتى 2023 هێزه‌كانى 70 و 80 مووچه وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لیسته، حكومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى 20 رۆژدا ده‌توانێ مووچه‌ى هه‌ر مانگێك دابه‌شی سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى بكات .