تەنیا ئاو و چای بێ شەکر دەخۆنەوە

سەرمایە و مامۆستایانی مانگرتوو سێ رۆژە نانیان نەخواردوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

مانگرتنی مامۆستایان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوە پێی نایە رۆژی سێیەمەوە و تا ئێستا تەنیا چای بێ شەکر و ئاویان خواردووەتەوە.

سروشت هاواری مامۆستای ناڕازی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ سێیەم رۆژی مانگرتنەکەیانە و تا ئێستا تەنیا ئاوی خواردوەتەوە، ئەون دەبێت بەرگە بگرن و جارێ زۆریان ماوە.

باسی لەوەکرد، ئەمشەو نەخەوتون و ئاگادری هاوڕێکانیان بوون هەندێکیان تەندروستیان تێکچووە و رەشەبایەکی بەهێزیش هەڵی کردووە و ترسی ئەوەیان هەبووە خێمەکە بڕوخێت بەسەریاندا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دوو رۆژە مانیان لە...

بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دوو رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە