هەواڵەکان
له هه‌رێم وه‌رگرتنى جۆره پاره‌یه‌ك حه‌رام كرا و بەرپرسێکیش موچەی کارمەندەکانی دەبات
ژووری هەواڵ
ئه‌مڕۆ لیژنەی باڵاى فەتوا له هەرێمی كوردستان، دوو فەتوای نوێی ده‌ركرد، هه‌ردوو فه‌تواكه تایبه‌تن به بابه‌تى خانوبه‌رە، یه‌كه‌میان له‌باره‌ى وەرگرتنی كرێی دەڵاڵییه و دووه‌میشیان له‌باره‌ى گرێبه‌ستى كڕین و فرۆشتنه.
دامه‌زراندنى 500 كه‌سه بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بێ كاردانه‌وه و ره‌خنه نه‌بوو، ئه‌وه‌تا ژمارەیەك لەو دەرچووانەی كە ساڵانێكه چاوه‌ڕێى دامەزراندن، دژی نەگەڕانەوەی ناوەكانیان لە بەردەم پارێزگای ھەڵەبجەدا گردبوونەوە و چەند داواکارییەکیان ئاراستەی ئیدارەی پارێزگاکە کرد.
گردبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ته‌نیا له هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو، به‌ڵكو له گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش گردبوونه‌وه هه‌بووه به‌ڵام بابه‌ته‌كانیان جیاواز بوو.
ماوەی چەند رۆژێکە له دوو بازگه‌ى سنوورى قه‌زاى كۆیه، رێگرى له‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كرێ كه تایبه‌تن به پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كان، هه‌ر ئۆتومبێلێكی له‌وشێوه‌یه لە هەولێرەوە بێت لە بازگەی تۆپزاوا رێگەی پێ‌نادرێت و ئەوەشی لە کۆیەوە بڕوات لە بازگەی دێگەڵە رێگری لێده‌كرێت.