"دەبێ نرخەکان هەڵبواسن"

نرخی میوە لە بازاڕی سۆران کۆنتڕۆڵ دەکرێت

شۆڕش قادری

چیدی کاسبکاران و دوکاندارانی سۆران ناتوانن بە کەیفی خۆیان میوە بفرۆشن و دەبێ نرخەکان هەڵبواسن.

جومعە عەلی سەرۆکی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران بە 964ـی وت، “هەڵمەتێکمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی میوەکان لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی سۆران دەستپێکردووە و داوامان لە دوکانداران و میوەفرۆشان کردووە، نرخەکان هەڵبواسن”.

“بۆ ئەوەی نرخی هەر میوەیەک دیاریکراو بێ و پێویست بە مامەڵەی نێوان دوکاندار و کڕیاران نەبێ، ئەو کارەمان کردووە”، جومعە عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، گەڕان و پشکنینی لیژنەکانیان لەناو بازاڕ بەردەوام دەبێت و رێگری لە هەرجۆرە قۆرخکاری و گرانفرۆشییەک دەکەن.