لە سلێمانی
فەرمانبەران و مامۆستایان لە بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان خێوەت هەڵدەدەن
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ سێشەممە 28.1.2025 مامۆستایان و فەرمانبەران گردبوونەوە لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە سلێمانی و بە نیازن خێوەت هەڵبدەن.
شنە عەلی مامۆستای ناڕازی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان خێوەت هەڵدەدەن و مان دەگرن تا وەڵامی داواکارییەکانیان دەدرێتەوە.
باسی لەوەش کرد، داوا دەکەن 30 رۆژ جارێک موچەیان پێبدرێت و چیتر دوانەکەوێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی