كۆبوونەوەیان کردووە

بانكی ناوەندیی عێراق پاڵپشتی كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دووپاتی کردەوە، پاڵپشتی پێویست پێشکەش بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەکەن، ئەوانەی دەیانەوێت وەبەرهێنان لە عێراق بکەن، لەوانەش کۆمپانیا و بانکە ئەمریکییەکان.

لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 26.1.2025 بڵاویكردەوە، تێیدا هاتووە، عەلی موحسین ئەلعەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا ستیڤ لوتز و سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکی-عێراقی و شاندی یاوەریان لە بەغدا كۆبووەتەوە و تێیدا بانکی ناوەندیی عێراق پاڵپشتی له پڕۆسەی گەشەی ئابووریی عێراق دەکات و پاڵپشتی پێویست پێشکەش به کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەکات، که خوازیاری وەبەرهێنانن له عێراقدا، له ناویشیاندا کۆمپانیا و بانکه ئەمریکییەکان.

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە خواستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرا بۆ وەبەرهێنان لە کەرتەکانی وزە، ژێرخان و تەکنەلۆجیای سەردەم.

هەروەها باس لەوەش كراوە شاندی بانکی ناوەندیی عێراق سەردانی واشنتن دەكەن و لە مانگی نیسانی داهاتوو دیداریان لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکی و کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەبێت.

بانكی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دەداتە بانكە ناوخۆییەكا...

بانكی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دەداتە بانكە ناوخۆییەكان