کەشوهەوا. گرافیک:964
باران نابارێت و پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە
کەشەکە بەهارییە و بۆ چوونە گەشت و سەیران گونجاوە
وریا فەتاح
ئەم دوو رۆژە باران نابارێت و پلەکانى گەرماش بەرز دەبنەوە، جەوەکەش لە بەهار دەچێت تا زستان بۆیە وەک دەڵێن، ماڵى چوونە دەرەوەو گەشتە.
کەشناسى هەرێم، پێشبینییەکانى رەوشى کەشوهەواى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاو کردەوە، بەو پێیەش بێت ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتى پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت، پلەکانى گەرماش وەک دوێنێ دەبن و دەمەو ئێواران ساردى دەکات و خێرایى باش مامناوەندە.
لەبارەى کەشى سبەینێشەوە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان بەگشتى پەڵەهەور و نیمچە هەور بێت، بەڵام پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە و خێرایى باش هەر بە مامناوەندى لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دووشەممە:
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى