دیمەنى ئەو شوێنەى شەڕەتەقەکەى رانیەى لێ روویداوە...وێنە: سۆشیال میدیا
شەوى رابردوو روویداوە
شەڕەتەقەکەى رانیە کوژراوێک و سێ بریندارى لێکەوتەوە
964+
وریا فەتاح
درەنگانێکى شەوى رابردوو، لە بەردەم مارکێتێک لە شارى رانیە، شەڕەتەقە روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانى لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى راپەڕین بە 964ـى وت،”درەنگانێکى شەوى رابردوو لە لە نزیک شەقامى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى رانیە، شەڕە تەقە روویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەوەستداوە”.
ئاماژەى بەوەشکرد، لەئیستادا پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە لەسەر هۆکارى رووداوەکە و لە دواتردا رەگەیەنراو بۆ میدیاکان و راى گشتى بڵاو دەکەنەوە.