هەواڵەکە ساختە بوو

شەوى رابردوو کەس لە رانیە نەکوژراوە

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى رانیە رەتى دەکاتەوە شەوى رابردوو هیچ کەسێک لە رانیە کوژرابێت و بڵاوبوونەوەى هەواڵى لەو شێوەیەش بە ساختە ناودەبات.

دواى ئەوەى لەچەند پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتى سنوورى رانیە وا بڵاوکرایەوە کە شەوى رابردوو لە نزیک قولەى رانیە کەسێک کوژراوە، 964 بەدواداچوونى بۆ کرد و دەرکەوت بابەتەکە ساختەیە.

رابەر حەسەن، وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بە 964ـى وت،”شەوى رابردوو نەک لە قولەى رانیە، لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕینیش هیچ کەسێک نەکوژراوە”.

بەپێى بەدواداچوونەکانى 964 کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى رانیە قسەى کردووە، شەوى رابردوو کەسێک لە نزیک قولەى رانیە کەوتووەتە خوارەوە و گیانى لەدەستداوە کە ناوى (ع.ک)، و ساڵانێکە بە بەردەوامى لە نزیک دوکانەکانى قولەى رانیە دەبینرێت و زۆربەى کاتەکان لەوێیە.

قولەى رانیە سەرچاوەیەکى ئاوە و دەکەوێتە ناوەڕاستى شارى رانیە و لە نێوان گەراجى بۆسکێن و بازاڕى دۆلارى شارەکەیە.

ئەو کوڕەى لە بالیسان باوکى خۆى کوشت لە ژاراوە دەستگیرک...

ئەو کوڕەى لە بالیسان باوکى خۆى کوشت لە ژاراوە دەستگیرکرا