داوای موچەی مانگی 12 دەکەن

مامۆستایانی ناڕازی بەردەوامیی بایکۆتیان راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بەردەوامی بایکۆتیان راگەیاند و دابەشکردنی موچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوویان کردە مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام.

ئەمڕۆ شەممە 15.2.2025، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بەردەوامیی بایکۆتی دەوام رادەگەیەنین و دوا دەرفەت دەدەینە دەسەڵات بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 12 و دەربڕینی رەزامەندی بۆ تەوتینکردنی موچەکانمان لەسەر هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین، بەپێچەوانەوە کۆتایی بە ئەمساڵی خوێندن دەهێنین”.

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەى بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەکانى سنوورى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان بەڕێوەبچێت لەبارەى بایکۆتى مامۆستایانەوە بڕیار دەدرێت.

ماوەی نزیکەی 20 رۆژە کاتی دەوامى وەرزى دووەمى خوێندن دەستپێکردووەتەوە و مامۆستایانى ناڕازیش بەردەوامن لە بایکۆت.

مامۆستا و کارمەندانی کۆلێژ و پەیمانگەی تەکنیکی زاخۆ با...

مامۆستا و کارمەندانی کۆلێژ و پەیمانگەی تەکنیکی زاخۆ بایکۆتی دەوامیان کرد