لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەردەڕەش کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
لە بەردەڕەش
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای بەردەڕەش، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.1.2025 و لەسەر رێگای نێوان قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی دارەتوو، لە نزیک گوندی کەونباک، رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا پیکاب و شۆڤەرلەت ئۆپترا خۆیان بەیەکدا کێشاوە.
ئاشکراشیکردووە، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.