ئامێرى بیستن بۆ ئەوانەى کێشەى بیستنیان هەیە
بۆ ئەوانەى کێشەى بیستنیان هەیە
400 ئامێرى بیستن گەیشتووەتە نەخۆشخانەى ئازادى دهۆک
964+
هێڤى دێوالى- دهۆک
تەندروستى دهۆک، ئاگادارى ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بە قورسى دەبیست و کێشەى بیستنیان هەیە، ئامێرى بیستنیان بۆ هاتووە و دابەشى دەکەن.
دکتۆر سەگڤان سولەیمان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بە 964ـی وت،”ئەمڕۆ 400 ئامێری بیستن گەیشتنە بەشی راوێژکاری بیستن لە نەخۆشخانەکەمان، بۆیە ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە ئامێری بیستن هەیە لە سبەینێوە دەتوانن سەردانی نەخۆشخانە بکەن”.
وەک باسى دەکات، لیژنەیەکى پشکنینیان هەیە و لە شەممە تا پێنجشەممە نەخۆش بینن، بەپێى پشکنین ئەو کەسانەى رێژەى بیستنیان لاوازە ئامێریان پێدەدرێت.
“دوو ساڵ جارێک ئامێرەکان دەگەنە نەخۆشخانەکە، بەڵام ساڵی رابردوو نەگەیشتە نەخۆشخانەکە، ئەمساڵ رێژەی ئامێرەکان زیاتر بۆ لەساڵانی رابردوو کە ژمارەیان 400 دانەیە و خەڵکێکى زۆر سوودى لێ دەبینێت” د.سگڤان سولەیمان وای وت.
جەختیش دەکاتەوە، ئامێرەکان هەموو تەمەنە جیاوازەکان دەگرێتەوە و ئەوانەى ئەو کێشەیەیان هەیە دەتوانن سەردانیان بکەن و ناوى خۆیان تۆمار بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح