لە ملکەوە چڕ بووەتەوە

بەفر دەبارێ.. قایمقامی پێنجوێن: ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبووە

964+
ئەحمەد مستەفا

هەر کە ناوی بەفر و پێنجوێن دەبرێ، ملەکەوە بەرچاوترین ناوە، کە بەفر هێرشی چڕی بۆ دەبات کە هەر چەند کیلۆمەترێکی کەم لە ناوەندی پێنجوێن دوورە، فەرمانگەی رێگاوبان و چاککردنی پێنجوێن و تیمەکانی رێگاوبانی سلێمانی و هاتوچۆش لە سنوورەکەن و خوێ دەڕێژن.

بە گوێرەی هەندێک دیمەن کە 964 بینوویەتی، بەفرێکی چڕ دەبارێ لەوێ و ناو سەنتەری قەزاکەش و دەوروبەری بە رادەی جیاواز بەفربارین لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن ئەمشەو 6.2.2025 بە 964ی وت، تائێستا هیچ ئاستەنگێک لە رێگەکانی چوون و هاتن بۆ پێنجوێن دروست نەبووە، هەر حاڵەتێکی ئاستەنگی یان نەمانی دەرچەی دەرباز بوون دروست ببێ، تیمەکانی رێگەوبان دەستبەجێ رێگاکە پاک دەکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، فەرمانگەی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن، ژمارەیەک دیمەنی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، دوای ئەوەی گرفتی هاتوچۆ لەملەکەوە دروستبوو، بەهۆی بەفربارینەوە لەلایەن تیمەکانمانەوە، بە هاوکاری چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی، توانرا لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر گرفتەکە چارەسەربکرێت.

فەرمانگەکە دەڵێ، ئێستا تیمەکانمان بەردەوامن لە رشتنی خوێ و پاککردنەوەی رێگاکە و رێگای پێنجوێن سلێمانی گرفتی هاتوچۆی نییە.

بەهۆى بەفربارینەوە لە مەرزى کێلێ ئاستەنگى هاتوچۆ دروس...

بەهۆى بەفربارینەوە لە مەرزى کێلێ ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە