لە کەلار

دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و سێ کەسیان رەوانەی نەخۆشخانە کرد

964+

توانا نەقی

لەناو شاری کەلار لە شەقامی جوت سایدی شەهید کەمال بێویانی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخؤشخانە کران.

ئەمڕۆ شەممە هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا و مسیبوشی لانسەر لەشەقامی شەهید کەمال بێویانی شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی لانسەرەکە بریندابوون گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بەئاراستەی رێگای سەرەکی گەڕەکی ئاوارەکان رۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر پێچکردنەوەی ئەنجامداوە بەهۆیەوە رووداوەکە روویداوە.

بریندارەکان لەدایک بووی (1989 ، 1986، 1980) بوون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر رەوانەی سلێمانی کراوە.

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکە بر...

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکە بریندارن