هەولێر

ئاسایش ئەو کێڵگانەى تێکدا کە بە ئاوى زێراب سەوزەیان بەرهەمدەهێنا

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر بە شۆفڵ هەموو ئەو کێڵگانەى تێکدا کە بە ئاوى زێراب سەوزەیان بەرهەمدەهێنا و دەشڵێت، بەردەوام دەبن.

وەک ئەوەى ئاسایش باسى دەکات، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ پاکڕاگرتنى ژینکە و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، بۆ ئەو مەبەستە لە هەڵمەتێکدا هەڵساون بە تێکدانى بەشێک لەو گێڵگە کشتوکاڵیانەى دەکەونە سنووری شاری هەولێر.

وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەو کێڵاگانە بەرهەمەکانیان بە ئاوى پیش ئاودەدەن و یەکێکن بە هۆکارەکانى پیسبوونى خاک و کاریگەرى تەواوى هەیە لەسەر تەندروستى هاوڵاتیان.

بەپێى گرتەڤیدیۆییەکەى ئاسایشى هەولێر دەردەکەوێت، بەشۆفڵ کێڵگەکان تێکدەدرێن و ئەو سەوزانەى چێنراون لە ناودەبرێن.

ئاوى قورسى ماڵان بۆ بەرەنگاربوونەوەى وشکبوونى سەوزایى...

ئاوى قورسى ماڵان بۆ بەرەنگاربوونەوەى وشکبوونى سەوزایى بەکاردەهێنرێت