له سۆشیاڵ میدیاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌لوپه‌لى خۆراكى سلێمانى وه‌رگیراوه.
بە یەکجار 18 فەرمانبەر خانەنشین كران
بڕیارى خانه‌نشینى لایه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی چۆڵكرد
964+
دیلان محەمەد جەزا – سليمانى
بڕیارى خانه‌نشینكردنى فه‌رمانبه‌ران كه به‌م دواییه ته‌مه‌ن 60 ساڵ بۆ ئه‌م رێكاره داندرا، لایه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌لوپه‌لى خۆراكى سلێمانى چۆڵكرد و 18 فه‌رمانبه‌رى خانه‌نشیان بوون، له‌كاتێكدا پێشتر داوایان كردووه فه‌رمانبه‌ریان بۆ زیادبكرێت.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بە 964 وت، بەهۆی گۆڕانی تەمەنی خانەنشینییه‌وه، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه لە فەرمانگەکەیان 18 کارمەندیان خانەنشین بووە.
وتیشی “پێشتر داوامان كردووه كه پێویستمان بە 25 کارمەندى دیكه هه‌یه، بەڵام بۆمان نه‌كرا و ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ى خانه‌نشینییه زیاتر فه‌رمانبه‌رى لێ كه‌مكردینه‌وه”.
ئەوەشی خستەڕوو، لە فەرمانگەکەیان 130 کارمەند بوون و بە رۆیشتنی ئەو 18 کارمەندە گرفتی کەمی فەرمانبەریان بۆ دروست دەبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
داوا له هه‌رێمی كوردستان كراوه پاره‌ى كۆكراوه‌ى خانه‌نشینان ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات
