كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له به‌غدا بوون
داوا له هه‌رێمی كوردستان كراوه پاره‌ى كۆكراوه‌ى خانه‌نشینان ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەی دارایی په‌رله‌مان عێراق رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى كۆكراوه‌ى خانه‌نشینان بنێرێت كه مانگانه وه‌كو خزمەتی خانەنشینانی لێی بڕیون.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ى لیژنه‌ى دارایی، دواى ئه‌وه‌هات كه لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ چوارشه‌ممه له به‌غدا كۆبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، عەتوان عەتوانی سه‌ۆكى لیژنه‌ى دارایی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، كه پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە تەوتینكردنی موچە لە بانكە حكومیەكان ده‌بێته هۆی زامنكردنی مافەكانی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی دادپەروەری، بڕیارەكە هیچ رەهەندێكی سیاسی نییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کۆدەنگی لە نێوان ئەنداماندا هەیە لەسەر پێویستی دورخستنەوەی فایلی موچە لە گرژییە سیاسییەکان، هاوکات جەخت لە پابەندبونی تەواو بە دەستوری عێراق دەکاتەوە بە شێوەیەک کە دادپەروەری بۆ هەموو هاوڵاتیان بەدەستبهێنێت.
سەبارەت بە دۆسیەی خانەنشینانی هەرێمیش، عەتوانی روونیکردووه‌ته‌وە، دوای ئه‌وه‌ی خانەنیشانی هەرێم خرانه چوارچێوه‌ی یاسای خانەنیشینی فیدڕاڵی، پێویسته حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پارانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات، كە لە خانەنشینانی بڕیوە لە ساڵانی خزمەتكردنیان، بۆ ئەوەی پرسەكەیان چارەسەربكرێت.