خانه‌نشینێك: پاره هاتبوو موچه‌یان پێنه‌داین
پێشمه‌رگه خانه‌نشینه‌كانى دهۆك به‌بێ موچه گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
ئەمرۆ لە پاریزگای دهۆک، پێشمەرگەکانی خانەنشین بەدڵێکی ناخۆشەوە گەڕانەوە ماڵەوە، چونكه مووچەیان وەرنەگرت و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش ده‌ڵێت خۆم بینیم كه پاره بۆ بانك هاتووه.
پێشتر پێشمەرگەی خانەنشین لە دهۆک ئاگادار کرابوونەوە کەوا سەردانی بانکی ئامەد بکەن بۆ وه‌رگرتنى مووچەکانیان، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێت نزیكه‌ى سێ مانگه وه‌ریان نه‌گرتووه.
دەخیل خزەیر، خاننشینێكی شەنگالە بە 964ی وت، رێگایه‌کی دوورى بریوە بۆ ئه‌وه له دهۆك مووچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت کەچی دابەش نەکرا.
وتیشی “ئێمە لە ژوورەوە بووین و دواتر ئێمەیان خستە دەرەوە و وتیان پارە نییە و پارەش هاتبوو”
بەرَێوهبەری بانکی ئامەد لە دهۆک ئامادەنەبوو هیچ قسەیهك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات و شوێنەکەی به‌جێهیشت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن