دیمه‌نى كاركردن له پڕۆژه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ ئامارى پڕۆژه‌كان...گرافیك: 964+
بایی زیاتر له 15 ملیار دینارن
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه نوێترین ئامارى پڕۆژه و بودجه‌ى پڕۆژه‌كانی بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى له ساڵى پار ته‌واو كراون و ئه‌وانه‌شی له‌مساڵدا ده‌ستیان پێده‌كرێت، یاخود ته‌واو ده‌كرێن، 20 پڕۆژه‌ن و بڕى زیاتر له 15 ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌ساڵى 2024 ده‌ستبه‌كار بوون و ته‌واوكراون حه‌وت پڕۆژه‌ن، خۆى له دروستكردنى ئاوه‌ڕۆ، رێگاسازى و سه‌وزكردن ده‌بینێته‌وه كه بڕى 828 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخان كرابوو.
دوو پڕۆژه‌ى شاره‌وانى له‌ساڵانى پێشوو ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان كراوه به‌ڵام له ساڵى پار ته‌واوكراون، ئه‌وانیش بریتین له پڕۆژه‌ى رێگاسازى كه بڕى دوو ملیار و 700 ملیۆن دینرایان بۆ ته‌رخانكرابوو.
پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانى پتڕۆدۆلاریش سێ پڕۆژه‌ن له جۆرى وه‌به‌رهێنان ساڵى پار ره‌امه‌ندیان بۆ وه‌رگیراوه‌ته‌وه و ئه‌مساڵیش ده‌ست به‌كاركردن تیایاندا ده‌كرێت و بڕى 16 ملیۆن و 900 هه‌زار دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه.
سێ پڕۆژه‌ى رێگاسازیش له ساڵى 2024 ره‌زامه‌ندیان بۆ وه‌رگیراوه و ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌كرێن بڕى یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه.
چوار له پڕۆژه‌كانى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه كه بریتین له رێگاسازى، فراوانكردنى شه‌قام و دروستكردنى خانوو بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان و ماسته‌پلانی هه‌ڵه‌بجه ساڵى 2024 ده‌ستبه‌كار بوونه و ئێستاش به‌رده‌وام له‌كاركردن، كه بڕى نۆ ملیار و 800 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه.
تاكه پڕۆژه‌یه‌كیش له ساڵى 2024 ره‌زامه‌ندى بۆ وه‌رگیراوه و له قۆناغه جیاوازه‌كانى ته‌نده‌رین دایه بریتیه له دروستكردنى ئاوه‌ڕۆ و رێگاسازی بۆ چه‌ند كۆڵانێك له هه‌ڵه‌بجه كه بڕى 700 ملیۆن دینارى بۆ دیاریكراوه.