دیمه‌نێكی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ى له په‌یمانگاى ته‌كنیكى سۆران ده‌كرێته سه‌وزایی... وێنه: ژینگه‌ى سۆران.
سوودمه‌نده‌كه كولێژی ته‌كنكیی سۆرانه
له سۆران بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردن جێبه‌جێ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ى له‌بری سه‌وزكردن له سنوورى ئیداره‌كه‌ى خسته بوارى جێبه‌جێكردن و یەکەمین سوودمه‌ندیش كولێژی ته‌كنكیی سۆرانه.
له‌برى سه‌وزكردن، پڕۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌یه له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و كۆمپانیا و پرۆژانه‌ى كه كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، پابه‌ند ده‌كرێن كه سه‌وزایی بچێنن، هەر پڕۆژەیەکیش لە رووبەرەکەیدا مەودای زیادکردنی سەوزایی نەبێت، ئەوا لە شوێنێکی تر کە فەرمانگەی ژینگە بۆی دیاری دەکات ، پڕۆژەی لەبری سەوزکردن جێبەجێدەکات.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فەرمانگەى ژینگەى ئیداره‌ی سۆران به 964ـى راگه‌یاند له 1.1.2025 ـه‌وه بڕیارى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان له سنووره‌كه داوه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ى له‌وشێوه‌یه‌یە كه جێبه‌جێى ده‌كه‌ن.
وتیشى “قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلى پابه‌ندكراوه پڕۆژه‌كه له كۆلیژى ته‌کنیكى سۆران جێبه‌جێ بكات”.
رووبه‌رى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌که 450 مه‌تر دوجایه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران له‌و ئیداره‌یه نه‌بووه نه‌تواندراوه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى لێ جێبه‌جێ بكرێت و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر كه ده‌سه‌ڵاتى كاره‌كانى له سۆران جێبه‌جێكردووه تاوه‌كو ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ى له سۆران ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كردوویه‌تى له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر بووه.
ئه‌و پلانه‌ى كه ژینگه‌ى سۆران بۆ پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردن جێبه‌جێ ده‌كات بریتییه له سه‌وزكردنى زانكۆ، په‌مانگا قوتابخانه، باخچه‌ى منداڵان و نه‌خۆشخانه‌كان.
پێشتر، عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگەی هەرێمى کوردستان وتبووی، دەبێت هەر پڕۆژەیەک کە مۆڵەتی وەرگرت لە %25ـی پرۆژەکەی بکاتە سەوزایی، چونكه ئه‌وان پڕۆژەی لە بری سەوزکردنیان راگەیاندوە و پێویستە پابه‌ندی بن.