"چاوەڕێی ئه‌مریكاین روونکردنەوە بدات"
رێكخراوی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تی دژی سه‌پاندنی باج لە گەرووە ئاوییەکان دەوەستێتەوە “هورمز وەک نموونەیەک”
فەرهاد حەسەن
رێكخراوی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تی دژایه‌تی خۆی بۆ سه‌پاندنی كرێی تێپه‌ڕبوون بە هه‌ر گه‌روویه‌ك راگەیاند، كه بۆ كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌كاردێت دەشڵێت “دژی سه‌پاندنی باجین له گه‌رووی هورمز و چاوه‌ڕێی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكاین سه‌باره‌ت به‌م سه‌پاندنە”.
رێكخراوەکە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند کە هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه بۆ سه‌پاندنی كرێی ناچاری بۆ تێپه‌ڕبوون به هه‌ر گه‌روویه‌كدا و له نێویشیاندا گه‌رووی هورمز.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، چاوه‌ڕوانی ورده‌كاری زیاترن سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ كه گومرگی 20% له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه ده‌سه‌پێنێت كه به گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند بوو، ئه‌مریكا كۆنتڕۆڵی گه‌رووی هورمز ده‌كات، له به‌رامبه‌ر پاسه‌وانیكردنی رێڕه‌وی ئاوی ستراتیژیدا رسومات ده‌سه‌پێنێت.