
ژمارەیەک زیندانی کراو لە گرتووخانەیەکدا _ وێنە: ئاژانسەکان
پەرلەمانی عێراق پەسەندی کرد
“یاسای لێبوردنی گشتی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە”
964+
ژووری هەواڵ
پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی خستە دەنگدان و پەسندی کرد، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، یاساکە زیندانیانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
پڕۆژەیاساکە بریتییە لە هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016، کە چەند جۆرێک تاوان ناگرێتەوە وەکو کوشتنی بە ئەنقەست، تیرۆر، بازرگانی بە مادەی هۆشبەر و بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ.
لە چاکسازییەکانى هەرێم نزیکەى 10 هەزار جێژوان بۆ زیندانیان رەخسێندراوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، یاسای لێبوردنی گشتی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنیا بۆ زیندانیانی عێراقە و بە مەرج دەیانگرێت.
لە هەرێمی کوردستانیش، بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازییەکان چاوەڕێی پەرلەمانی کوردستانە کۆببێتەوە و دەیەوێت پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتییان ئاڕاستە بکات بۆ ئازادکردنی ئەو گیراوانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە.
