هاوبەشی ناوخۆ و دەرەکی بەشدارن
گەرمیان بە کۆنفرانسێکی زانستی گرنگی بە ناوچە شوێنەوارییەکانی دەدات
964+
میلاد جەلال-گەرمیان
زانکۆی گەرمیان بە ھاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بۆڵۆنیای ئیتاڵی و رێکخراوی کەریمی عەلەکە، کۆنفرانسێکی زانستیان دەستپێکردووە بۆ گرنگیدان بە ناوچە شوێنەوەریەکانی ئەم ئیدارەیە و وتەبێژی کۆنفڕانسەکەش دەڵێت هاوبەشی ناوخۆی و دەرەکی لە کۆنفڕانسەکە بەشدارن.
کۆنفڕانسەکە لە ژێر دروشمی “میراتی ھەمیشەیی ناوچەی گەرمیان شوێنەوار، ناسنامە و بەھای مێژوویی” کارەکانی دەستپێکردووە، ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و 46 توێژەری بیانی و 26 ناوخۆیی بەشدارن و توێژینەوە لەسەر ناوچە شوێنەواریەکانی گەرمیان پێشکەش دەکەن.
مەبەست عەلی، وتەبێژی کۆنفڕانسەکە بە 964ى وت، گەرمیان دەوڵەمەندە بە ناوچەی شوێنەواری، بەڵام زۆرینەی شوێنەوارەکانی بەرەو لەناوچوون دەچن و گرنگیان پێنادرێت”.
وتیشی “کۆنفرانسەکە دوو ئامانجی ھەیە، لەرێگەی توێژینەوەی مەیدانیەوە ئەو ھەڵە مێژوییانە راست دەکرێنەوە کە زۆرجار باس دەکرێن دەبێت بنەمایەکی سەرەکی بۆ داھاتوو، ھەروەھا بە نێودەوڵەتیکردنی ناوچە شوێنەواریەکانی گەرمیان ئامانجێکی دیکەی کۆنفڕانسەکەیە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن