سلێمانی
لەو ماڵەی حەسەن زیرەک تیایدا دەمایەوە پەیکەرێکی بۆ دانرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بۆ دووەمجار پەیکەری هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک، لە ماڵی یادگاری و شوێنی تۆمارکردنی بەشێک لە گۆرانیەکانی ماڵەکەی سۆفی کەریم دانرا.
چێنەر نزار پەیکەرساز بە 964 وت، پەیکەری دووەم من دروستمکردووە و باڵای دوو مەتر و 50 سانتیمە، ماوەی شەش مانگ بە عەشقەوە کارم تێداکردووە و ئەمە 46ەمین کاری منە بۆ سلێمانی و کوردستان.
حەسەن زیرەک هەر کات چووەتە سلێمانی لە ماڵەکەی سۆفی کەریم ماوەتەوە وەک هونەرمەند ئیحسان زیرەک باسی دەکات چەندین کاسێتی هەر لەوێ تۆمارکردووە و ئەوەش وایکردووە پەیکەرەکەی لەو ماڵە دابنێنەوە کە یادگارییەکی زۆری ئەوی تێدایە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح