كێشەی موچەخۆر و خانەنشیانە

شارەزاییان لە ATM ـەكان نییە و بەشێکیشیان کۆدیان بۆ نەگەراوەتەی

رازاو محەمەد – سلێمانی

لەبەردەم بانکێکی سلێمانیدا، سەدان موچەخۆر و خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی موچەی مانگە تەمووزدام، زۆربەیان رووبەڕی کێشەی ناشارەزایی لە ATM ەکان و نەگەڕانەوەی کۆدی موچەکانیانن.

بەشێکیان داواکارن فەرمانبەرانی ناو بانک هاوکاریان بکەن بۆئەوەی بتوانن موچەکانیان وەربگرن هەشیانە ئەو کێشەی نییە بەڵام بەهۆی جەنجاڵییەوە لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە لەبەردەم بانکە و تاوەکو نیوەڕۆش موچەی وەرنەگرتووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن