10 کەسن

قازدزەکانی حاجیاوا دەستگیر کران؛ دوو باندن

964+

شۆڕش قادری

وەرزی سەرمایەو کات کاتی خواردنی قەل و قازە، دوو باندی دزی کە لە 10 کەس پێکهاتوون، قەل و قازیان لە حاجیاوە نەهێشتووە، ئەوەی بۆیان خوراوە، خواردوویانە و ئەوانەی دیکەشیان فرۆشتووە و پارەکەیان حەپەلووش کردووە، پۆلیس پێیانیزانی و دەستگیری کردن.

دەرو قادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی چەند هاوڵاتیەك لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک لە قەزای حاجیاوا سکاڵایان تۆمارکرد ڪە بە وتەی خۆیان ژمارەیەکی زۆری پەلەوەریان لێدزراوە، دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و لە ئەنجامدا توانیمان دوو باند دەستگیر بکەین کە ژمارەیان 10 کەسە”.

“ئەو 10 کەسە زیاتر لە 50 قەل و قاز و پەلەوەریان دزیوە، هەموویان فرۆشتوون و پارەکەشیان خواردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو کەسانە لە رەگەزی نێرن و تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 25 ساڵـدایە، دانیشیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

دەرو قادر وتیشی، بەشێک لە تۆمەتباران پێشینەی تاوانکاریان هەیە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێڪۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قازدزەکانی ناحیەی رۆڤیا دەستگیرکران

قازدزەکانی ناحیەی رۆڤیا دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین 12 کەسی لەسەر شەڕەکەی حاجیاوا دەستگیر کر...

پۆلیسی راپەڕین 12 کەسی لەسەر شەڕەکەی حاجیاوا دەستگیر کردووە