بۆ هەماهەنگی هێزە کوردییەکانە
بارزانی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، لەگەڵ ئەنەکەسە کۆبووەوە
964+
ژووری هەواڵ
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو لەگەڵ مەزڵوم عەبدى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات کۆبووەوە، ئەمڕۆ مەسعود بارزانى لەگەڵ لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، کۆبوەوە.
کەمێک لەمەوبەر بارەگای بارزانی ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات
ڕۆژی سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و لەیەکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا و سەردانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ لای سەرۆک بارزانی تاوتوێ کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردەوە.
![]()
ئەمە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی بارزانی و مەزڵوم عەبدییە