گوندی شیوە گوێزان لەدوای شەپۆلێکی تەرزە و بەفر. فۆتۆ/964+
سبەینێ کەمتر
ئەمڕۆ و سبەینێش بارانە؛ هەورە بروسکە و تەرزەشى لەگەڵ دەبێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەواوە شەپۆلێکی بارانبارین و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە
بۆ ئەمڕۆ، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان تاوە باران و بروسکە دەست پێدەکات. کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە هەندێک کاتدا ئەگەری بارانی بەخوڕ (لیزمە باران) و تەرزە هەیە، بەڵام لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی بارانبارینەکە لاواز دەبێت.
ئاشکراشى کردووە، بەراورد بە دوێنێ (2 بۆ 4) پلە نزم دەبنەوە.
کەشی پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە
بۆ سبەی، کاریگەریی شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئاسمان بە تەواوی هەور دەبێت و لە بەیانی تاوەکو دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانێکی کەم و کاتی هەیە. پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و هاوشێوەی پلەکانی ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو:
(ئەمڕۆ / سبەی بە پلەی سیلیزی)
هەولێر: 20 / 19
سلێمانی: 19 / 18
دهۆک: 17 / 16
کەرکووک: 22 / 21
هەڵەبجە: 20 / 20
گەرمیان: 22 / 22
زاخۆ: 18 / 16
سۆران: 18 / 16
پیرمام: 17 / 16
حاجی ئۆمەران: 12 / 10
کەشناسی داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات لە کاتی دابارینی تەرزە و لیزمە باران، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، وریای هاتوچۆ و مەودای بینینیان بن.