بەڕێوەبەرەکان بچن

لە هەولێر موچەی مامۆستایانی گرێبەست هاتووە

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرجەم قوتابخانەکانی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکرێنەوە، ئەمڕۆ دو‌وشەممه‌ سەردانی دیوانی پەروەردەی ناوەند بکەن بەشی ژمێریاری، ئەوەش بۆ وەرگرتنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست.

موچەکە بۆ مانگی ئاداری ساڵی 2026 دەبێت و وەردەگیرێ.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 20.4.2026 لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامەکە نوسیوویەتی، پێویستە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانانەی دەچن بۆ وەرگرتنی موچەکە، مۆری قوتابخانە لە خۆی ببەن.

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر

بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەمڕۆ دو‌وشەممه‌ 20.4.2026 سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی 3.2026

تێبینی / پێویستە بەڕێوەبەر مۆری قوتابخانە لە خۆی بهێنێت