لە چوار وڵات دەکرێنە ئامانج
لێدان لە “پردەکان” پلانی نوێی ئێرانە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی کەنداو
فەرهاد حەسەن
پلانی نوێ ئێران بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی کەنداو پردەکان دەکاتە ئامانج و بۆ ئەم مەبەستەش هه‌شت پرد له وڵاتانی كه‌نداو و ئوردن دەستنیشان کراون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارسی ئێران، چه‌ندین پرد له كوه‌یت، سعودیه، ئه‌بوزه‌بی و ئوردن دەبنە ئامانجی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئێران، لەوانەش پرده‌كانی شێخ جابر ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، مه‌لیك فه‌هد، شێخ زاید، مه‌قتا، مه‌لیك حسێن، دامیا، شێخ خه‌لیفه و پردی عه‌بدون.
پێشتریش هەمان ئەم ئاژانسە ئێرانییە بڵاویكردبوه‌وه، پردێك له‌سه‌ر رێگایه‌كی خێرا كه تارانی پایته‌ختی ئێران به شاری كه‌ره‌ج له رۆژئاوای وڵات ده‌به‌ستێته‌وه و یه‌كێكه له به‌رزترین پرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی تێكشكاوه و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.