کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت - وێنە: ئاژانسەکان
هەر بەرمیلێک نزیکەى 5 دۆلار بەرز بووەتەوە
نرخى نەوت لەسەروو 95 دۆلارە
وریا فەتاح
نرخى نەوت جارێکى تر رووى لە بەرزبوونەوە کردەوە، ئەوەش بەهۆى ئەو دۆخە شێواوەى لە گەرووى هورمزدا هەیە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20.4.2026 نرخی نەوتی برێنت بەرز بووەوە و هەر بەرمیلێک 4.95 دۆلارى چووەسەر و نرخەکەى گەیشتە 95 دۆلار و 33 سەنت.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتى تێکساس، 88 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەى پێوە کرا و هەر بەرمیلێکى 5.7 دۆلارى چووەسەر.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گفتوگۆیه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، گۆڕانكاری زیاتر له نرخی نه‌وت دروست بكات، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و رێككه‌وتن و گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی باش بێت.
هەموو ئەمانەش لە کاتێکدان، پشێووییەکان لە گەرووى هورمز بەردەوامن و کەشتییە نەوت هەڵگرەکان دڵنیانین و هێشتا هاتوچۆ لەو رێڕەوە ئاوییە سنووردارە.