سەرچاوەیەکی باڵای ئێران بۆ (رۆیتەرز):
“بەرنامەی مووشەکی ئێران بابەتی دانوستان نییە لەگەڵ ئەمریکا”
964+
فەرهاد حەسەن
سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، ناکۆکی لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی ماوەتەوە، لەکاتێکدا ئێران و ئەمریکا هەوڵدەدەن بگەنە چارەسەرێکی بەردەوام بۆ قەیرانەکە و بڕیارە ئاگربەستی نێوان هەردوولا کۆتایی پێبێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی “توانای بەرگری ئێران بە پرۆگرامی مووشەکییەوە، بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە” و ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەردەوامی گەمارۆکانی ئەمریکا لە تەنگەی هورمز، دانوستانەکانی ئاشتی تێکدەدات.