لۆگۆى پڕۆژەى "هەژمارى من"....وێنە: فەرمانگەى میدیا و زانیارى
بۆ فەرمانبەرانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى
لە رێگاى ئۆنلاینەوە لە هەژمارى من خۆت تۆمار بکە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى دارایى هەرێم، رێگەیەکى نوێ بۆ تۆمارکردنى هەژمارى من دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانى پارێزگاى سلێمانى.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.
وەک باسى دەکات، ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەژماری من بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن. .
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن.