سەبارەت بە دراوی 5 هەزاری

بانكی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دەداتە بانكە ناوخۆییەكان

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێكدا جەخت لەوە دەكاتەوە، قبوڵكراو نییە هەندێك لە بانكەكان مامەڵە بە دراوی 5 هەزار دیناری و دراوی بچووك ناكەن.

نووسراوەكەی بانكی ناوەندی، كە رێكەوتی 16.1.2025ی بەسەرەوەیە،  وەڵامی نووسراوێكی یەكێتیی ژوورە بارزگانییەكانی عێراقی داوەتەوە و ئاماژە بەوە دەكەن، کە دراوی عێراقی بە هەموو جۆرەكانییەوە یەکسانن و لەلایەن هەموو لقەکانیانەوە وەردەگیرێن، هەروەها وەرگرتنی دراوێک و رەتکردنەوەی دراوێکی دیکە لەلایەن هەندێک بانکەوە، سەرپێچی یاسایە.

بانكی ناوەندی لە نووسراوەكەدا داوای لە یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكان كردووە، بە لیستێك ناوی ئەو بانكانەیان بۆ بنێرن، كە مامەڵە بە دراوی 5 هەزاری و دراوە بچووكەكان ناكەن.

بانکی ناوەندیی عێراق پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی کەمدەک...

بانکی ناوەندیی عێراق پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی کەمدەکاتەوە