هەناردەش کراوە
تەنور دروستکردن، پیشەیەک لە ژنانەوە بۆ پیاوان
964+
كاروان ساڵحی- كەركوك
زیاتر لە 100 ساڵە تەنورى قوڕ لە شارى کەرکوک دروستدەکرێت، جاران ژنان و ئێستا پیاوان دروستى دەکەن.
بەقسەى وەستا ئارى تەنورچى بیت کە بۆ 964 قسەى کردووە، لە 1920ـەوە تەنور لە کەرکوک دروستدەکرێت، بەڵام ئێستا جیاوازترە و تەکنیکى تێدا بەکاردەهێنن، جاران تەنورى جێگیر بوو، بەڵام ئێستا جوڵاوە و تایەیان خستووەتە ژێرى و مامەڵەى ئاسان بووە.
ئاشکراشى کرد، چەندین تەنورى هەناردەى وڵاتانى سوید و نەرویج و ئەڵمانیا و فلندا کردووە، بەتایبەت بۆ ئەو کوردانەى لەوێ چێشتخانەیان هەیە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح