دوای کارێکی 964

ئارامگەی پیرەمێرد نۆژەنکرایەوە و گردی مامەیارەشیان شین کردووە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دوای کارێکی 964 لەسەر دۆخی ئارامگەی پیرەمێردی شاعیر لە سلێمانی، دامەزراوەی ڤیم ئارامگەکەیان نۆژەنکردەوە و کۆمەڵێک نەمامیان لە گردی مامەیارە ناشت.

خۆشەویست حەمەجەزا، رێکخەری پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڤیم بە 964ـی وت: لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە، دامەزراوەی ڤیم، ئارامگەی پیرەمێردی لە گردی مامەیارە نۆژەنکردەوە.

وتیشی: سەکۆی ئارامگەکەمان بە بەردی هەورامان نۆژەنکردووەتەوە و گۆمەزەکەیمان بە دانەیەکی نوێ گۆڕیوە و گۆڕێكی شایستە بە پیرەمێرد هەڵبەستراوە، چونکە ئەوەی پێشووتری بەهۆی کاریگەری کەشوهەواوە، داخورا بوو.

964 لە رۆژی 20.03.2026 کە یەکەم رۆژی بەهار و جەژنی نەورۆزە، کارێکی میدیایی لەسەر ئارامگەی پیرەمێردی شاعیر کرد و دۆخی خراپی شوێنەکەی نیشاندا.

پێداچوونەوە: هەژان هادی