مەسەلەكە موچە و بودجەیە

 شاندی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كەمێك پێش ئێستا ئاشكرای كرد، شاندیهەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت.

سەرچاوەكە دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.1.2025، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابووری ئاوات شێخ جەناب بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

سەردانی شاندەكە لەكاتێكدایە تا ئێستا فەرمانبەرانی كوردستان موچەی مانگی 12ی 2024یان وەرنەگرتووە.

لە هەفتەی رابردوو هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا بە زنجیرەیەك راگەیاندراو، وەڵامی یەكتریان دایەوە، هەرێم دەڵێت بەغدا پارەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی نەناردووە و داتایان خستەڕوو، وەزارەتی دارایی عێراقیش بە هەمان شێوە داتا و ئاماری بڵاوكردەوە و دەڵێت پارەكەمان ناردووە و لە هەرێم دابەش كراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق: تەواوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێ...

وەزارەتی دارایی عێراق: تەواوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانمان ناردووە