لەناو جەرگەى سلێمانى
رووداوێکى هاتوچۆ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لە شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود، کەسێک گیانى لەدەست دا.
وەک ئەوەى هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، رووداوەکە لە یەکتربڕى ئارام، کە لەسەر شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمودە، روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى دایۆ بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵى لەدەست داوە و خۆى کێشاوە بە ستوونێکى کارەبادا.
ئاشکراشى کردووە، بەهۆى رووداوەکەوە شۆفێرەکەى گیانى لەدەستداوە.
ئەو شوێنەى رووداوەکە لێى رووداوە، شەقامى 60 مەترییە و زۆرترین خێرایى رێگەپێدراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
+5