حەی عەسکەرى لە دهۆک
دژى دانانى بورجێک دانیشتووانى گەڕەک سکاڵایان تۆمار کرد
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
نزیکەی چوار مانگە بورجێک لە گەڕەکێکی دهۆک دانراوە و دانیشتوانی گەڕەکەکەش نارازین و سکاڵایان تومارکردوە.
لە مانگى 8ـى ساڵى پارەوە، بوجى کۆمپانیایەک لە گەڕەکى حەى عەسکەرى دهۆک دانراوە، بەڵام بەهۆى ناڕەزایەتى دانیشتوانى گەڕەکەکە، کارکردن تێیدا وەستاوە.
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 19.1.2025، دانیشتوانى گەڕەکەکە دژى کارکردن لە بورجەکە گردبوونەوە.
سەعید سادق کە وەک نوێنەرى گەڕەکى حەى عەسکەرى دهۆک قسەى بۆ 964 کرد، وتى،”بەهۆى سکاڵاى دانیشتوانى گەڕەکەوە کارکردن لە دانانى بورجەکە وەستاوە، بەڵام ماوەیەکە بە درەنگانێکى شەو و بەنهێنى کارى تێدا دەکەن”.
وەک باسى دەکات، دانیشتوانى گەڕەک واژۆیان کۆکردووەتەوە و سەردانى قایمقامییەت و پارێزگارى دهۆکیان کردووە و پێیان وتون بەهیچ شێوەیەک رازى نین بە دانانى بورجەکە.
وەک ئەوەى سەعید سادق جەختى لێکردەوە، بەهیچ شێوەیەک رێگە بە دانانى ئەو بورجە نادەن، چونکە بە وتەى خۆیان زیان بە تەندروستى دانیشتوانى گەڕەکەکە دەگەیەنێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح